نووسینی: زانیار ڕەوا
ناخۆشی شەوی هەینی ئەوەیە،
دەبێ وەک هەتیوێکی ئەمریکایی بجووڵێیەوە،
بەڵام بەیانی ڕۆژی شەممە
دەبیتەوە ئەو کرێکارە کوردەی
کە لە کاتژمێر ٧:٣٠ بەیانیڕا تا ٨:٠٠ـی شەو
قوونت دڕاوە.
من شاعیری شیعری ناڕەزایەتی ژیانی خۆمم.
شۆڕش ئەوەیە:
بەیانی میز بە پێمەڕەکەت داکەی بۆ ئەوەی هەرگیز دەستی نەدەیتەوە.
پۆفیوزێک لە کافەتریا پەیدا دەبێت:
ئۆوووە چەند شیعرێکی شاکارە.
دووسپەی ئاڵتەڕنەتیڤێکی دۆڕاویی
کە پێمەڕەکەت بە میزەوە دەست دەدەیەوە
چونکە بۆ نانی شەوێت
وەک سەگێکی برسی و پەراسوو بە دەر مەحتەلی.
ڕەنگە ئێستا لە نیوویۆرک،
لە گەرمەی گانێکی ئەمریکایی
گوڵ بکێشێت کارەکتەری چیرۆکەکەم،
من خۆم لەنێو جادەیەکی چۆڵ کە سەگێکی گەمژە پێم دەوەڕێت،
خەریکم تووتنێکی گوو دەکێشم و
خەرفاوە ئەویش و لێم دەپرسێت ڤێرجینیا ووڵفت بۆ کوشت؟
هایش سەگی داماو چەند قێزەونی
تۆ خەریکی بە بکوژێک دەوەڕیت کە سڵ لە تۆش ناکاتەوە و چەغە چەغ.
ئەگەر بووێریت هەیە
وەرە لایەک لە گونم بگرە و بیبە بۆ خۆت ــ
غیرەت سەگ بیخوات کە ناتوانی گونیشم بگری.
کرێکارێک کە مەحکوومە بە کوشتنی ڤێرجینیا ووڵف
هیچی نییە بۆ لەدەستدان جگە لەو پێمەڕەیە ــ
کە لە تەختی پشتی خاوەن کارەکەیدا شکاندوویەتی
لەسەرم ماڵە ماڵ بۆ تێناگەی ئەرێ سەگباب.
من بە عارەق سەگی مەست دەبم و
مەزەش با شیعرەکانی تۆ بێت کە لە حەمامدا ــ
یەکەم دێڕیت لەسەر هەڵمی ئاوێنەکە نووسی گوتت: با لەبیرم نەچێتەوە.
قرپم کە هاتەوە بۆگەنیوی سەگی تۆپیو- مەستی-
لاقت هێزی نییە بەدووی قوونت دابێت-
دەڕشێمەوە و تۆش سەرت لە جۆگەکە ئاخنیوە و
شیعرەکانت دەڕشێیەوە و گوتت: تازە لەو هەتیوە عارەق ناکڕینەوە…
بەڵام گووو شیعرەکەت زۆر ناخۆش بوو.
زەنگیان بۆ لێدای و گوتی: ببخشید شما آقای… لەدمت دا و
گوتت: برو گمشو، کُسشعر نگو.
من چیم دەویست لە نیشتمان:
لەو شاخە گەورە و پڕ لە سەوزاییە،
تەنیا پەنایەک؛ تەنگاوم دەمهەوێ خۆم ڕادێرم… بەڵام خودام لێ دیارە.
بەقەد ئەو مێشە ماندووم کە لەو شاخە بەرزانەڕا دەفڕێت
بە ئومێدی تێرکردنی زگی برسی-
کاتێک ئومێدت بە گوو کۆتایی دێت؛ تێدەگەی هیوا بە ژیانیشت زۆربێت
تۆ هەر ئەو مێشەی لە گوو دەهاڵێی-
نیازپاکی ئەودیویتری باسەکەیە.
چەند ژیکەڵەیە ئەو خوێندکارە سۆزانییەی بەیانی تەلەفۆن دەکات:
شەو دێمە لات
“تۆ زۆر سەیری ها!!
کامۆت خوێندۆتەوە و ڕقت لە ساڕترە،
کرْت وانەگاتیش دەناسی و بۆکۆوسکیشت خۆشدەوێت،
چەند کرێکارێکی پۆستمۆدێڕنی بەڵام هەروا ڕۆژێ ١٣ کاتژمێر ئیش دەکەی و
شیعری ناڕەزایەتیش دەڵێی و هیچ! دەڵێی لە گوێی گاـیدا نووستووی.”
لە نووتەکی ئەم شەوەدا
تا دەرفەتە خۆمان بەخاک دەسپێرین.
بەیانی مەیتەکانمان دەبێتە خەونی دۆینێشەوێی گرینۆکەکان.
تۆ ئەوەندە بەهێز نیت لێو بە خەندە لەسەر تەرمم سەما بکەیت؛
بەداخم بۆت.
لە چوارچرا
داریان بەرز کردەوە و منیان لە سێدارە دا
کەڕەتی یەکەم پەتکەکە پچکڕا
کەڕەتی دووەم لەهۆش چووم
کەڕەتی سێیەم گوو و میزم تێکەڵ کرد، کەڕەتی چوارەم….
کرێکارێکی نووسەر دەبێت پتۆپێت کە ناتوانێ دەرباز بێت؛
قۆڕیاتم نووسیوە و تۆش وڕماوە واقت لەو دێڕە شاکارانە، خوێنەری بیستوپێنج تمەنی.
مەرگم تەناسوخێکی خەفەتبار و نەکبەتە
کە خۆم لە کەرێکدا دەدۆزمەوە
سەحەرەی بەیانی هەچە هەچ بە شاخدا
و زەردەی ئێوارێ هـۆئش و شیعرم زەڕە زەڕەێکە و ڕەخنەم کەرە کەر
ئەرێ تەرەسەکەر تەنیا بۆ سەرئێشە باشە، گۆیا؟!
لێتداوە لە کەرێتی و چاوت خومارە
دەگەڕێیەوە ماڵێ و دایکم دەڵێ: تێر بووی لە بەڕەڵڵایەتی…
“چ شانازییەکی گەورەم پێدەبەخشی دایە!
لە حەفتەدا یەک ڕۆژ بەڕەڵڵام، یەک ڕۆژ نووسەرم، یەک ڕۆژیش شاعیرم و
یەک ڕۆژ گوو بە کڵاوی کەس ناپێوم:هەینی-
و تۆ چەند بێبەزەییانە دڵمت شکاند! شکۆمت ڕووخاند!… شاییم بەخۆم بوو
بەنفرەت بێت دڵسۆزی دایکانەت،
بە ژەهراوم بێت شیرێکی کە خواردوومە و
بە سندانم بێت قوزەلقۆرتێکی کە خواردوومە
[وەرە باوەشم] و تۆ کەی منت فێری باوەش کرد؟!
حەسرەت گرێیەکی منداڵییە لە ماڵی هاوڕێیەکم سەری هەڵدا؛
باوەشی پێدا کرد و من پرسیارم لەخۆم کرد؛ ئەو هەستە چی پێدەڵێن؟!
تابووتم ڕەش ڕەش، چەمەرییەم بۆ دەخوێنی و منیش
لەو گۆڕەدا خەریکم وەزگ دەدەم…
گوێم کەڕ بوو بەدەنگی فشقیاتت مەلا و
سەرم گێژە لە دەنگدانەوەی کاییناتت.
دە بەسە ناسیۆنالیزمی کوردی کە خەڵاتە ئاڵات لەسەر لەشم
ناتوانم بڵێم وانابێت!
بە دەستت پێمەڕەیەک خۆڵ وەسەرم؛ هەی بەنفرەت بن پێمەڕەکانی کرێکاری.
تۆ ئەو شەوە پێت سەلماندم ژنێکی سۆزانی
بورژوازییەکی قێزەونە کە لە یەک کاتتدا
لە باوەشی فاشیزمێکدا دەخەوێت و لە شەوێکیشدا
لە نهۆمی ١٢ی بینایەک لەبەر دەم پەنجەرە داهاتۆتەوە و
چەند گەنجێکیش کە هێشتا تووکیان لە بەرگەدەی نەهاتووە
لە خوارەوە بە نسێت خۆڕاحەت دەکەن
کە پیریش بووی کەس پارەت لێ سەرف ناکات
مەگەر ئەو کرێکارەی کە ددانی ڕەش هەڵگەڕاوە و
تووکی بەسەری نەماوە و بە زەبری حەب تا پەڕتی گونانت لێدەبات.
پارەمان پێ نییە خۆمان گێژ بکەین
شەش ڕۆژە لەسەرێک قاوە دەخۆینەوە و شیعر دەڵێین و
هەموو شتێک لە دەوری پارادۆکسێک کۆ دەکەینەوە لە دارەمەیتێک
هەی لێ لێ، هەی لێ لێ، هەی لێ لێ، هەی لێ لێ.



